شاندی دەم پارتی لە ڕوسیا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
شاندی دەم پارتی لە ڕوسیا دەربارەی بانگی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و دواین پێشهاتەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
شاندی دەم پارتی لە ڕوسیا دەربارەی بانگی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و دواین پێشهاتەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
دەم پارتی لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "شاندەکەمان کە لە جێگری هاوسەرۆکی گشتی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئیبرو گونای، وە جێگری هاوسەرۆکی گشتی، بەرپرسی لیژنەی ئیدارە خۆجێیە دیموکراتیکەکان، محەمەد ڕوشتو تریاکی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئابووری ساروخان ئۆلوچ و سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت پێکدێت، لە ڕوسیا کۆبوونەوەی جیا جیا ئەنجام دەدات.
شاندەکەمان لەگەڵ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دوما و کۆمیتەی ئیدارە خۆجێیەکان و سیاسەتە هەرێمییەکانی دوما، کۆبوونەوەی جیا جیا ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکاندا بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، کاریگەرییەکانی، مۆدێلی ئیدارە خۆجێیەکان لە ڕوسیا، پێشهاتەکان لە قەفقاس و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە عێراق و سوریا، تاوتوێ دەکرێن".