تەجەشە و تەکو ژن، بۆ ڕێپێوانی کۆڵن بانگەوازی بەشدار بوونیان کرد

ئەندامانی تەجەشە و تەکو ژن، بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بانگەوازیان کرد و ڕایانگەیاند: "پێویستە بەشێوەیەکی جەماوەریی لە کۆڵن ڕێپێوان ئەنجام بدەین و دژی ئەو هێزانەی ژیانی بەبێ سەرۆک ئاپۆ بەسەرماندا دەسەپێنن دەنگمان بەرز بکەینەوە".

کۆمەڵێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تەکو ژن) لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بەرلین کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" داوای بەشدارییان لە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کرد.

 گەنجان ڕاشیانگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتیدا ٢٥ ساڵە زیندانی کراوە و وتیان: "لە هەموو بوارێکدا دژی ئەو هێزانەی کە ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی بەسەرماندا دەسەپێنن دەنگمان بەرز دەکەینەوە و دەڵێن کە ' ئێمە ژیان بەبێ سەرۆک قبوڵ ناکەین'، و لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەستیپێکردووە، بچینە کۆڵن. هەروها گەنجان داوایان لە هەموو لایەک کرد بەشداری ڕێپێوانی ١٧ی شوبات لە شاری کۆلن بکەن و ڕایانگەیاند: "پێویستە هەموومان و بەتایبەت گەنجانی کورد بڕژێنە مەیدان و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانیان بەرز بکەینەوە".