ترەمپ لێبۆردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس دەردەکات

دۆناڵد ترەمپ لە دوایین ساتەکانی کۆتاییهاتنی سەرۆکاتیەکەی، لێبۆردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس دەکات.

پێشبینیدەکرێت دۆناڵد ترەمپ لێبۆردن بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس دەربکات. بە پێی بانگەشەکان، ترەمپ هەوڵیداوە خۆی و خانەوادەکەشی بخاتە لیستی ئەو کەسانەی لێبۆردن دەیانگرێتەوە.

بەڵام بەپێی هەواڵێکی رویتەرز، ڕاوێژکاری ترەمپ، رازی کردووە کە خۆی و خانەوادەکەی نەخاتە لیستەکەوە ، لەبەرئەوەی بڕیارێکی بەم شێوەیە لە روی یاسیەوە، قسەی زۆری لەسەر دەکرا.

بەپێی میدیای ئەمریکا، ترەمپ لێبۆردن بۆ گۆرانیبێژی ڕاپ، لیل واینەش دەردەکات کە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا کاتێک لە مەیامی دەگەڕایەوە چەکی پێگیرابوو و داوای ١٠ سزای زیندانی بۆدەکرا. ئەو گۆرانیبێژە لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا پشتگیری لە تڕەمپ کردبوو.

بەپێی هەندێک سەرچاوە کە زانیاریان بە نیویۆرک تایمس داوە، سیهلدۆن سیلڤەر ئەندامی پەرلەمانی نیۆیۆرک، بەر لێبۆردنەکەی ترەمپ دەکەوێت. تەمەنی سولڤەر ٧٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥دا بەهۆی کارە گەندەڵیەکانی تاوانبارکرابوو.

لەناو لیستی ئەو کەسانەی بەر لێبۆردن دەکەون، جولیان ئاسانگ دامەزرێنەری ویکیلیس هەیە.

هەروەها هەندێک سیاسەتمەدار نیگەرانن لەوەی ترەمپ، ژمارەیەک لەو کەسانەی ٦ی کانونی دووەم هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس بخاتە لیستی لێبۆردنەکەوە.