تەژەکە-ئە: لە ١٧ی شوباتدا وەک لافاو بڕژێینە گۆرەپانەکان

تەژەکە-ئە بانگەوازی بەشداری لە ڕێپێوانی ناوەندی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیادا کرد، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، وتی: "دەنگ و دڵی ملیۆنان بکەین بەیەک و بیگەیەنێنین بە ڕێبەر ئاپۆ".

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و بانگەوازی بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتدا کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوە هاتوە:

"دەوڵەتانی بەشداربووی پیلانگێڕی، بەتایبەت دەوڵەتی تورک کە دوژمنی مرۆڤایەتی و ژنە، بە توڕەی و نەفرەتێکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. بەڵین دەدەین لێپرسینەوە لە دەوڵەتانی پیلانگێڕ و هاوکارەکانینان بکەین و ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ بەتاڵکردنەوەی پیلانگێڕی و دەوڵەتانی پیلانگێڕ هەمیشە لە خەباتدایە و ماوەی ٢٥ ساڵە  لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە".

زیندان و دایکایەتی هێمای خۆڕاگرییە

"لەسەر بنەمایی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد" کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستپیکراوە، لە هەموو جێگەیەکی جیهان و کوردستان، بەرخۆدان و چالاکی ئەنجام دەدرێ. ژنانی کورد، گەنجان و دۆستانی گەل، لەسەر بنەمای پارادایمی سەرۆک ئاپۆ یەکیان گرتووە، بەپێی ئەو یەکگرتنە چالاکی ڕێپێوانی درێژ، خوێندنەوە، کۆنفرانس، ناردنی کارت بۆ سەرۆک ئاپۆ و مانگرتن لە خواردنیان ئەنجام دا.

ژنانی کورد بە دروشمی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' بە بڕیارداری ئازادکردنی ڕیبەر ئاپۆ، لە هەموو چالاکیەکاندا پێشەنگ بوون. بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندی سیستەمی ئیمراڵی، لە ٢٥هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیدا، لەناو خەبات و چالاکیدان لە زیندانەکاندا".

بڕیاڕمان داوە هەنگاوەکە بنێین

"ژنانی کورد بە خۆڕاگری خۆیان ڕۆڵیکی گرنگیان بینەوە لە تێکشکاندی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا. وەک ژنانی کورد خاوەنداری لە پارادایمی دیموکراتیک، ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، لە ئاستی تێکۆشان و بەرخۆداندا جێگە دەگرین، لە بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا بەرپرسیارێتمان وەرگرتووە، بۆ پاراستنی کۆمەڵگا، ئازادی و خاکمان، خۆمان گۆڕیوە بۆ هێزی پاراستنی جەوهەری و لەسەر ئەم بنەمایە لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین.

سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرمان ٢٥ ساڵەی تێپەڕدەکات. ئازادکردنی ڕێبەرمان ئەرکی مێژووی ئێمەی ژن و گەلە. بەرپرسیارێتی گەورەی ئەم ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆیی ئێمەی ژنانی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا بە جۆش خرۆش و ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەردەگرین لە ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵندا ببینە دەنگی ئازادی. دەنگی ملیونان بکەین بە یەک و بیگەیەنێن بە ڕێبەر ئاپۆ".