وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغدایە

لەم ماوانەی کۆتایدا، لە زۆربەیی ئاستەکاندا، چاوپێکەتن لە نێوان بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و ناوچەکەدا ئەنجامدراوە.

دوای سەردانەکەی ڕاوێژکاری دەزگایی هەواڵگری تورکیا(میت) ئیبراهیم کاڵن لە مانگی کانوونی دووەم بۆ عێراق، ئەم جارە وەزیری بەرگریی تورک یاسر گولەر و سەرۆکی فەرمانداری گشتی مەتین گوراک سەردانی بەغدادیان کرد. پەیوەست بە سەردانەکە هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

لە ماوەکانی ڕابردووشدا بەرپرسە باڵاکانی تورک سەردان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕکردۆتەوە. هەر لەو چوارچێوەدا.

ڕاوێژیکاری میت ئیبراهیم کاڵن لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا سەردانی عێراقیکرد. وێڕای چاوپێکەتنی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق، چاوی بەچەندین بەرپرسی باڵای عێراقی کەوت.

داوتر کاڵن ڕۆشتە شاری هەولێری باشوری کوردستان و لە ٢٨ مانگدا لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی کۆبوەوە.

لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە چوارچێوەی سەردانیکردنەکاندا، سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم رەیسی سەردانی تورکیایی کرد.

هەر لەم چوارچێوەدا وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند؛ بڕیارە سەرۆکی ڕوسیا ڤیلامیدیر پۆتن سەردانی تورکیا بکات.

ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی کرملین یوری ئۆشاکۆڤ، لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی دیاریکرد، ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پۆتین کە لە مانگی شوباتدا ئەنجامی دەدات، هەموو ئامادەکارییەک کراوە.