ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەرەکە سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیەی خوارەوە زانیاری بڵاو کردەوە:
"رۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ هەڤاڵانمان ئارارات باوەر، ستێڕا سیسەر و تارا هەورام، لەکاتێکدا سەرقاڵی ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانیان بوون لە ناوچەی ئاسۆس، گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون.
بە درێژایی مێژوو ئەوانەی مۆرکی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتی داوە، هەمیشە شەهیدەکانمان بوون کە ژیانێکی گەورە و پڕ مانایان بەسەر بردووە. بەتایبەت لە کارەکتەری ژنێکدا کە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاوە، بەسەدان نموونە لە هەر هەلومەرجێکدا بەردەوام بەرخۆدانیان کردووە و بوونەتە نموونەی ژیانێکی جوان کە ئەمڕۆ پێشەنگایەتی هەموو مرۆڤایەتی دەکەن. وەک هەمیشە هەڤاڵانمان ئارارات باوەر، ستێرا سیسەر و تارا هۆرام، بە بەشداری و پێداگرییان، جارێکی دیکە نیشانیان دا کە ئەوانیش نموونەی حەقیقەتی هێڵی ژنی ئازادن کە بووەتە پێشەنگی مرۆڤایەتی. ئەوان بوونە سیمبولی هەڤاڵیەتی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. بە بەشدارییەکانیان، بێ گومان بۆ هەمیشە هێمای بەرخۆدانی ژنانی ئازادن و هەروەها مۆرکی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتی دانا.
سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانی شەهیدمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین و دیسان بەڵێن دەدەین کە هیوا و خەونەکانیان لە کوردستانێکی ئازاددا بەدی بهێنین.
زانیاری سەبارەت بە هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناو ناسناو: ئارارات باوەڕ
ناو و پاشناو: نەهار ئاڤجی
شوێنی لەدایک بوون: موش
ناوی دایک-باوک: مریەم-تەحسین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
****
ناو ناسناو: ستێرا سیسەر
ناو پاشناو: سەڤدا کۆسەن
شوێنی لە دایک بوون: حەلەب
ناوی دایک-باوک: فاتمە-عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
****
ناو ناسناو: تارا هەورام
ناو و پاشناو: کەژان مۆعیزی
شوێنی لە دایک بوون: سنە
ناوی دایک و باوک: گەشین-بێهروز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٤-ئاسۆس
****