ئیتاڵیا دانی به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان دانا

په‌رله‌مانی ئیتاڵیا تاوتوێی پڕۆژه‌ی داننان به‌ كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانی كرد و په‌سه‌ندی كرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی ٢٤ی نیسانی وه‌ك ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌ن دیاری كرد.

دوێنێ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا تاوتوێی پڕۆژه‌قانوونێكی كرد به‌مه‌به‌ستی داننان به‌ كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی ئه‌رمه‌ن. له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا ٣٨٢ كه‌س ده‌نگی «ئه‌رێ»یان به‌كارهێنا و پڕۆژه‌كه‌ په‌سه‌ند كرا. ٤٣ ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌بێ لایه‌نی مامه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێك له‌ دژی پڕۆژه‌كه‌ ده‌نگی نه‌دا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن ٢٤ی نیسانی وه‌ك ڕۆژێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان دیاری كرد. ٢٤ی نیسان گوزارشت له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی ڕۆشنبیرانی ئه‌رمه‌ن ده‌كات له ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ له‌‌ لایه‌ن ڕژێمی تورك له‌ ئیسته‌نبووڵ.

ماكرۆن پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له‌ بابه‌تی تێكۆشان دژبه‌ داعش، ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵكوژی، ڕابردوو و مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ توركیا ڕێكناكه‌ون.

s.m