ئیسپانیاش فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئیسپانیا بازرگانی چەکی لەگەڵ تورکیا وەستاندووە.

دوای هێرشە داگیرکاریی و قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا ڕاگرت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد: "ئیسپانیا لەگەڵ هاوپیشەکانی خۆی لە یەکێتی ئەوروپا، هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا قەبوڵ ناکەن. مۆڵەتی بازرگانی بۆ کەرەستە سەربازییەکان لەگەڵ تورکیا تازە ناکەنەوە".