ئەردۆغان سووکایەتی بە ماکرۆن کرد: کونسوڵی تورکیا بانگهێشتکرا

دوای ئەوەی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک سووکایەتی بە ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کرد، کونسوڵی تورک لە پاریس بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە ی فەڕەنسا کرا.

دەوڵەتی تورک لە هێرشی دژی گەلی کورد دا داوای پشتگیری لە ناتۆ کرد، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دژایەتی کرد، بەو هۆیەوە تەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک سووکایەتی بە ماکرۆن کرد.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار بانگهێشتکرا

بە هۆی قسەکانی ئەردۆغان لە بارەی ماکرۆنەوە، ئیسماعیل حەقی کونسوڵی تورک لە پاریس بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ڕایگەیاند، پێویستە لەبارەی قسەکانی ئەردۆغانەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە. دوای هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەمەوە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کونسوڵی تورک لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بانگهێشتکرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی قسەکانی ئەردۆغان بۆ ماکرۆن هاتووە، "بەر لەوەی سەیری مردنی مێشکی خۆت بکەی، کە قسەی ئەردۆغانە، هەڵەیە و لە دیالۆگی دوو وڵاتدا پیویستی بەم قسەیە نییە."

کۆشکی ئێلیزە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، بە ئاشکرایی قسەکانی ئەردۆغان سووکایەتیە و لێدوانێکی ئاسایی نییە.

ف.ق