ئەمریکا لە پەیمانى بازرگانیى چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکشێتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، لە پەیمانیى بازرگانیى چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکشێنەوە. ئەو پەیمانە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە واژوکرابوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوووەکانى ئەمریکا بڕیاری کشانەوەى لە پەیمانى بارزگانیى چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرد. ئەو پەیماننامەیە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن ١٥٤ وڵاتەوە واژوو کرابوو.

دۆناڵد ترامپ لە فرۆمی NRA-ILA ، کە دەزگایەکى لۆبیى سەر بە NRA و یەکێک لەو رێکخراوانەیە، کە بە چڕی و کاریگەرانە پشتیوانى لە فرۆشتن و بەکارهێنانى چەک بۆ ڵاتان دەکات، رایگەیاند "لە بریى جێەجێکردنى یاسای وڵاتانى تر، یاسای ئەمریکا جێبەجێ دەکەین".

ترامپ راشیگەیاند، دەستوەردان لە مافی فرۆشتنى چەکدا ناکەن، کە پشتبەستووە بە یاساکانى ئەمریکا.

پەیمانى بازرگانیى چەک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادە کرابوو لە سەردەمى باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووی ئەمریکاوە لەلایەن ١٥٤ وڵاتەوە واژوو کرابوو و ئەمریکا یەکێک لەو وڵاتانە بوو.

ر.م