ئەنتەرنێتی ئێران بە شێوەی ئەزمونیی کەوتەوە کار

سەرەنجام دوای ١١٣ کاتژمێر بڕینی ئەنتەرنێت لە ئێران، ڕاگەیاندنە حکومییەکانی ئێران خستنەوەکاری ئەنتەرنێتیان لە هەندێک ناوچەی ژمارەیەک لە شارەکان ڕاگەیاند.

ماڵپەری 'نێت بلاگز' ئەمرۆ ڕایگەیاند، دوای ١١٣ کاتژمێر لە بچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێران کەوتنەوە کاری پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جیهانی درەوە هێواش هێواش زیاد دەکات. 'نێت بلاگز' وەکو دامەزاروەی چاودێری ئەنتەرنێت دەڵێت، هێشتا دیار نییە ئەو خستنەوەگەڕە بەردەوام بێت.

راگەیاندنە ناوخۆییەکان ڕۆژی پێنج شەممە، بە پەلە هەواڵی خستنەوەگەڕی ئەنتەرنێتیان لە پارێزگای هورمزگان بڵاوکردەوە. ئەو ڕاگەیاندنانە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەنتەرنیتی ماڵان لە تەورێز، ئەراک، مەشهەد، کرماشان و قۆم خراوەتەوە گەڕ.

دەوڵەتی ئێران بە بڕینی ئەنتەرنێت، بە کردەیی بە بارمتەگرتنی کۆمەڵگە دەستی بە کۆمەڵکوژیی بەرفراوان و سەرکوتکردنی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕژێمی ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری، لانی کەم ١٠٦ کەس کوژران، سەدان کەسی تریش برینداربوون و بە هەزاران کەسیش دەستگیر کران.