ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی هێرشی تورکیا بۆسەرباکووری سووریا کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر داواکاری فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرداواکاری دانیشتنی بەپەلەی فەرەنسا و بەریتانیا بەیانی کۆدەبێتەوە.

بابەتی سەرەکی دانیشتنەکەش، هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک دەبێت بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژ‌هەڵاتی سووریا.

ئەمیلی دیمۆنتچالین بەرپرسیاری کاروباری فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، کە ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای دانیشتنی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا.

ک-ش