ئەو شاخەوانەی ویستی ئالای یەپەگە لە سەر لوتکەی هیملۆنگ بەرزبکاتەو

ئەو شاخەوانە ئیسپانیایەی دۆستی کورد، بەمەبەستی بەرزکردنەوە ئاڵای یەپەگە لەسەر لوتکەی هیملۆنگ دەستی بە شاخەوانی کرد، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی لە کاتی شاخەوانیدا تووشی ڕووداو بوو و لە شاخی هیمالایا لە نیپال هەڵخلیسکا، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

فێرناندۆ گراسە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی رۆژئاوا و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەلاتی سوریا، دەستی بە گەشتێک کرد و بڕیار بوو ئاڵای یەپەگە لەسەر یەکێک لە بەرزترین لوتکە چیای جیهان بەرزبکاتەوە.

فریناندۆ گراسە-ی شاخەوانی ئیسپانی تەمەن ٤٤ ساڵ، ماوەیەک شەڕڤانی یەپەگە بووە، ویستی لە ڕێگەی سەفەرێکی لەگەڵ تیمێکی ٨ کەسیی بۆ زنجیرە چیایی هیمالایە بگاتە سەر لوتکە چیای هیملۆنگ کە ٧١٢٦مەتر لەسەر ئاستی دەریا بەرزە، بەڵام رۆژی هەینی لە کاتی شاخەوانیدا لەگەڵ دوو هاوڕێی تری کە برای یەکترن بەناوەکانی خوان کارلۆس و جسی دل دل هەڵخلیسکاون، فێرناندۆ ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە، دوو براکەی دیکە لە کاتی هەڵخلیسانەکە گیانیان لەدەست دابوو، ٥ کەسەکەی دیکەش لە گەشتەکەیان بەردەوام بوون.

لەو کاتەی فێرناندۆ شەرڤانی یەپەگە بووە، لە گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیان کە لە رێگەی باشووری کوردستانەوە بووە، ماوەی دوو هەفتە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستبەسەر کراوە.

ک-ش