بە بۆچوونی ترامپ ڕژیمی ئێران دەیەوێت دانووستان بکات

وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بەردەوام لێدوان لە دژی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەدەن، بەڵام بۆچوونی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، ئێران دەیەوێت دانووستان بکات.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ لە حەوشەی کۆشکی سپی قسەیکرد و وتی: "دەتوانم بڵێم ئێران دەیەوێت دانووستان بکات".

ئەو لێدوانە وایکرد ئەو بۆچوونا بەهێزتر ببن کە دەڵێن 'ترەمپ و ڕۆحانی لە کۆتایی مانگدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبنەوە'.

ترامپ دەربارەی لابردن یان سستکردنی جێبەجێکردنەکان قسەیەکی ڕوونی نەکرد.سەرۆکی ئەمریکا وتی : "بە ڕای من ئێران خاوەن پۆتانسیەلێکی گەورەیە".

ترامپ وتیشی: "هیواخوازم بتوانین ڕێک بکەوین. بەڕای من ئەوانیش ئەوەیان دەوێت". لە بارەی ئەگەری دیدار لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وتی: "ئەگەری هەموو شتێک هەیە".

ک-ش