بە هۆی لافاو لە هیندستان ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی هندستان بە هۆی ڕوودانی لافاو تائێستا ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە وڵاتی هندستان بە هۆی ڕوودانی لافاو تائێستا ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی باران و لافاو لەوڵاتی هیندستان ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە لافاو هەستاوە و تا ئێستا ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەویلایەتی کەرالا-ش هۆشداریی درا لەئەگەری دووبارەبوونەوەی لافاو.
پێشبینیکراوە کەلەماوەی ٢٤تا ٤٨ کاتژمێردا بارانی بەلێزمە دەستپێبکاتەوە، دەسەڵاتدارانی هیندستانیش تائێستا ١.٢ ملیۆن خەڵکیان گواستووەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو.
لەویلایەتی کەرالا لەشەوێکدا بەهۆی لافاوەوە ٩٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٩کەسی تریش بێ سەروشوێن بوون.
لەویلایەتی کارناتاکا-ی دراوسێی کەرالا ٤٨کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٧٧ کەسیش گواستراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو.
ڕاگەیەندنە ناوخۆییەکانی هیندستانیش باس لەوە دەکەن لە ویلایەتی گوجارات و ماهاراشترا، ٦٦ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەساڵی ڕابردووش بارانێکی بەلێزمەی بەهێز هیندستانی گرتەوەو بەهۆی لافاوەوە ٤٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ک-ش