بەریتانیا حیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

بەریتانیا کە پێشتر لقی سەربازی حیزبوڵای لوبنانی خستبووە لیستی تیرۆرەوە، ئەمڕۆش لقی سیاسی حزبوڵای خستە لیستی تیرۆرەوە.

 وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، حیزبوڵای لوبنان کردەوەکانی بۆ ناسەقامگیریی دۆخی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەکات و ئێمە ناتوانین جیاوازییەک بخەینە نێوان لقی سیاسی و لقی سەربازی ئەم گروپە، بۆیە بڕیارمان داوە کە چالاکییەکانی ئەم گروپە بە چالاکیی نایاسایی ڕابگەیەنین.

هەروەها جرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پشتیوانی لوبنانێکی سەقامگیر و سەرکەوتوو دەکات، بەڵام کاتێک مەترسی تیرۆرهەبێت ناتوانین نەرمی بنوێنین.

هانت ئەوەشی وتووە 'ئاشکرایە کە جیاوازییەک لە نێوان لقی سیاسی و لقی سەربازی حیزبوڵادا نییە، بە گەمارۆ خستنە سەرحیزبوڵا دەوڵەت پەیامێکی ڕوونی هەیە، ئەوەش ئەمەیە، کە چالاکییە تێکدەرانەکانی ئەم گروپە لە ناوچەکە جێگای قبوڵ نییە و بۆ ئاسایشی بەریتانیا زیانی هەیە.

حیزبوڵای لوبنانی، گروپێکی چەکداریی شیعەیە، کە ڕژیمی ئێران پشتیوانی لێدەکات و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە لوبنان دامەزراوە، پێشتر ئەم گروپە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ک-ش