بەهۆی لافاوەوە لە سعودیە ٧ کەس مردن و ١١ کەسیش بریندار بوون

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سعودیە، ٧ کەس گیانیان لەدەست داو ١١ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لافاو هەستا.

لە ئەنجامی دروستبوونی لافاوەکەدا، ٧ کەس مردوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی حەفرئەلباتن کە دەکەوێتە نزیک سنووری کوێت ڕایگەیاند، ١٦ کەس ڕزگار کراون. بەرپرسانی هەرێمەکە ئەوەشیان وتووە کە بە مەبەستی رێگریکردن لە زیانی گیانی، بڕیاری سنووردارکردنی کاروباری پەروەردەیان داوە.

ز.ش