بەهۆی لافاوەوە لە سودان ٧ کەس گیانیان لەدەست دا

بەهۆی باران بارینی زۆرەوە و هەستانی لافاوەوە لانیکەم ٧ کەس لە سودان گیانیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵەکانی ئاژانسی فەرمیی سودان 'سونا'، لە پارێزگای ئەلجەزیرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای 'خەرتوم'ی پایتەختەوە، بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو هەستا و لە ئەنجامدا ٧ کەس گیانیان لەدەست دا، لانیکەم دوو کەسیش بریندار بوون.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە، لافاوەکە کاریگەریی لەسەر ١٠ گوند هەبووە و لە هەندێک گەڕەکی خەرتوومی پایتەختیشەوە سەدان خانوو داڕماوون. دەوترێت کە لە سودان بە گشتی هەزاران خانوو داڕماون بەهۆی لافاوەکەوە.

هەفتەی ڕابردوو، لە هەرێمی ئەلجەزیرە و دارفۆر لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەست دابوو و لافاو کاریگەری بەسەر هەزاران مرۆڤەوە هەبوو.

ژ.ت