ترامپ بە ماکرۆنی وت: "گەمژە" و پەلاماری شەرابی دا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لەسەر دانانی باج بۆ سەر کۆمپانیاکانی بواری دیجیتاڵ لە فەرەنسا ماکرۆنی بە "گەمژە" ناوبرد و پەلاماری شەرابی فەرەنسیى دا.

دۆناڵد ترامپ لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "لە دژی باجی کەرتی تەکنەلۆژیا وەڵامان دەبێت. فەرەنسا تەنها باجی لەسەر کۆمپانیاکانى بواری دیجیتاڵی ئەمریکا (فەیسبوک، گۆگڵ، ئەپڵ و ئامازۆن) داناوە. ئەگەر ئەوان باج بدەن، ئەوە باج بە وڵاتەکەى خۆیان دەدەن".

ترامپ راشیگەیاند "بە زوویى رێوشوێن لە دژی ئەو بڕیارە ماکرۆن دەگرینە بەر. من هەموو کات وتومە شەرابی ئەمریکى لە شەرابی فەرەنسی باشترە".

فەرەنسا رێژەیەکى زۆر شەراب هەناردەى ئەمریکا دەکات و شەرابی فەرەنسى بازاڕێکى گەورەی لە ئەمریکا هەیە و مەبەستى ترامپ ئەوەیە کە لە بەرامبەردا باج دەخەنە سەر شەرابی فەرەنسی.

لە دوای چەند خولەک تویتەکەى ترامپ وەزیری ئابوری فەرنسا برونۆ ماری وتی: "باجی دیجتاڵ گردونییە و پەیوندیی بە هەموومانەوە هەیە. ئێمە  داواکارین لە چوارچێوەی G7  و  OECDو رێککەوتنە ئەنجامدراوەکاندا بجوڵێنەوە. هاوکات لەگەڵ ئەوەى کە ئێمە چاوەڕێى ئەوە دەبین، بەڵام فەرەنسا بریارە نەتەوەییەکەى خۆی جێبەجێ دەکات".

پەرلەمانی فەرنسا لە ١١ تەممووزی ٢٠١٩ / ٢٠ی پووشپەڕ دانانی باجی لەسەرکۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێت پەسەند کرد. بەوەش فەرنسا بووە یەکەم وڵات کە باج بخاتە سەر کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکانى ئینتەرنێت.

ر.م