ترامپ،ماکارۆن وترێزا مەی بەشداری لەکۆبونەوەی داڤوس ناکەن

دۆنالد ترامپ بەهۆی ئاڵۆزی سیاسی لەوڵاتەکەی بەشداری لە کۆبونەوەی ئابوری داڤوسی سویسرا ناکات. ئیمانۆێل ماکارۆن-یش بەهۆی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانەوە بەشدارنابێت.

هەرسێ وڵاتی ئەمریکا ،بەریتانیا و فەرانسا بەهۆی کێشە وئاڵۆزی سیاسی ناتوانن بەشداری لە کۆبونەوەی لوتکەی ئابووری لە داڤوسی سویسرابکەن.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵدترامپ، سەردانی شاندەکەی بۆکۆبونەوەی داڤوس-ی سویسرای بەتاڵ کردەوە.

ساراساندرەس وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، بۆ دانوستان لەسەربابەتی گۆنگرێس-ی ئەمریکا بەشداری لەوکۆبونەوەیەدا بەتاڵکراوەتەوە.

ساندرەس وتی، " بۆ ڕیزگرتن لەو ٨٠٠کارمەندی ئەمریکی کە موچەی خۆیان وەرنەگرتووە، سەرۆک ترامپ سەردانەکەی بۆکۆبونەوەی ئابوری داڤوسی بەتال کردووەتەوە.

ترامپ هەفتەیەک لەمەوبەرسەردانەکەی بەتال کردبووەوە. قەراروابوو لەجیگەی ترامپ مێک پۆمپێو وەزیری دەرەوە، وێلبوور ڕۆس وەزیری بازەرگانی وستیڤان منووچی بەشداری لەکۆبونەوەکەدا بکەن.

دۆناڵد ترامپ هەربەو بیانوەیە سەردانەکەی نانسی پلوسی سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی بۆ ئەفغانیستان بەتال کردەوە.

کۆبونەوەی لوتکەی ئابووری داڤوس لە ڕۆژانی ٢١ بۆ ٢٥ی کاننوی دوویەم/١بۆ ٥ی ڕێبەندان بەبەشداری ٦٥ سەرۆکی وڵاتانی جهیان بەڕێوەدەچێت. چاوەڕوان دەکرێت ٣هەزارکەس بەشداری لەوکۆبونەوەیەدا بکەن.

ئیمانوێل ماکارۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا بەهۆی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکانەوە بەشداری لەو کۆبونەوەیەدا ناکات. هاوکات ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش بەهۆی ئاڵۆزی سیاسیی لەوەڵاتەکە ناتوانێت بەشداری لەوکۆبونەوەیەدا بکات.

ک-ش