داوای ئازادکردنی سەرکردەیەکی نەخۆشی ئەتا ڕەتکرایەوە

داوای ئازادکرندی جۆسۆ تێرنیرا سەرکردەیەکی ئەتای فەڕەنسی دەکرێت کە نەخۆشە و لە مانگی ئایارەوە لە لایەن حکومەتی فەڕەنساوە دەستگیرکراوە، بەڵام داواکە لە لایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە.

دادگای پێداچوونەوەی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، داوای پارێزەرانی جۆسۆ تێرنیرایان بۆ ئازادکردنی تاوتوێ کرد، بەڵام دادگا داوای ئازادکردنی جۆسۆ ئەنتۆنیۆ ئۆرۆتیکۆتخی بینگۆتخی تێرنیرا سەرکردەیەکی ئەتایان ڕەتکردەوە.

پارێزەر لۆئارێ هاینیچ لۆئێر ڕایگەیاند، تێرنیرا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، چەند ڕۆژ لەمەبەر نەشتەرگەری بۆکراوە و وتی، "دەستگیرکردنی تێرنیرا بڕیارێکی سیاسیە."

ڕاشێگەیاند، لە شەرت و مەرجی ئاسایدا پێویست بوو داواکەیان قبوڵبکرێت و داواکەیان ئاڕاستەی دادگای باڵا دەکەن.

ک-ش