دایکانی شیلی: با وەزیرانی جونتا دادگایی بکرێن

بنەماڵەکانی ئەو کەسانەی لە ماوەی ١٧ ساڵی دیکتاتۆریدا بێ سەروشوێن کرابوون، لەدژی هەموو وەزیرانی ئەو کاتە سکاڵایان تۆمار کرد.

لەدژی جونتای پینۆشە، دۆسیەیەکی نوێ کرایەوە کە جونتا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٣ و ١٩٩٠ لە شیلی چەندین کۆمەڵکوژی گەورەی کردبوون. سکاڵاکە لە ڕۆژی ١١ی ئەیلول پێشکەشی دادوەر کرا کە ساڵوەگەڕی کودەتای سەربازی بە کوشتنی سەرۆکی دەوڵەتی سۆسیالیست دەستی پێکرد. دەستەی بنەماڵەی زیندانیکراو و بێسەروشوێن کراوەکان (AFDD)سکاڵای کرد.

سەرۆکی AFDD لۆرەنا پیزاڕۆ ڕایگەیاند، ئەوان سکاڵایان لە هەموو وەزیرەکانی سەردەمی دیکتاتۆری ١٧ ساڵە تۆمار کردووە. پیزاڕۆ ڕایگەیاند، ئەو تاوانانەی کە لە سەردەمی دیکتاتۆریەتی جونتادا کراوە، تەنیا ئەرکدارەکانی ڕژێمی زۆردار بەرپرسیار نییە، دەبێت وەزیرانی حکومەتیش لەسەر ئەو کۆمەڵکوژیانە لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.

لە شیلی دوای کودەتای سەربازی کە بەسەر سەرۆکی دەوڵەتی سۆسیالیستی سلڤادۆر ئالەندە-دا کرا، بە هەزاران کەس گیانیان لەدەست دا یان بێ سەر و شوێن کران. ئاگوستۆ پینۆشە کە پێش کودەتا فەرماندەی سوپا بوو، هەتا ساڵی ١٩٩٠ سەرۆکایەتی دەوڵەتی کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ کە هێشتا لە قۆناغی دادگاییکردندا بوو، مرد.

بۆ ٣ هەزار و ٢٠٠ ئۆپۆزسیۆنی سەردەمی پینۆشە کۆمەڵکوژ کران یانیش بێ سەر و شوێن کران، هەموو ساڵێک لە ١١ی ئەیلول چالاکی دەکرێت، هێشتاش چارەونووسی زۆربەیان نەزانراوە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە هەمان کاتدا ٣٨ هەزار کەس ئەشکەنجە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن زانکۆی دیەگۆ پۆرتالەس-ەوە ئامادە کراوە، تەنیا ٢٢%ی ئەو کەسانەی سەردەمی پینۆشە-دا کوژراون یان بێسەر و شوێن کراون ئاشکرا بووە و سزا دراون. دۆسییەکان لەبارەی ئەو کاتەدا لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە دەستیپێکردبوو هێشتاش زۆرێکیان بەردەوامن.

ک-ش