بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له ڕۆژاڤا ده‌ستگیركراون له دادگه‌یه‌كی تایبه‌تیدا له‌ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی دادگه‌یی بكرێن، حكوومه‌تی سوێد ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بە ده‌ستپێشخه‌ریی سوێد ڕێكه‌وتی ٣ی حوزەیران/١٣ی جۆزەردان یەکەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەو مەبەستە بەڕێوەدەچێت. میکایل دامبێرگ وەزیری کاروباری ناوخۆی سوێد بە ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانی فەڕەنسا (AFP)ی ڕاگه‌یاند،له‌مه‌ودوا دادگه‌یی كردنێكی لەو شێوەیە دەخرێتە بەرنامەی کاری دەوڵەتی سوێدەوە.
دامبێرگوتیشی، نوێنەرانی ئەو وه‌ڵاتانەی کە لە کۆبوونەوەكه‌دا بەشدار دەبن، تەنیا بۆچوونی خۆیان ده‌رنابڕن، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا ئەو تاوانانەش دەستنیشان ده‌كه‌ن کە ئه‌ندامانی داعش به‌هۆیانه‌وه دادگه‌یی دەکرێن. بەگوێرەی لێدوانی وەزیرەکەی سوێد، تا ئێستا هۆڵەندا، فەڕەنسا، بەلجیکا و بەریتانیا وەڵامی ئەرێنی ئەو هەوڵه‌ی سوێدیان داوەتەوە.
«لە شوێنی خۆیان دادگه‌یی دەکرێن»
دامبێرگ ڕاشیگه‌یاند، لە جیاتی ئەوەی داعشییه‌كان بهێنینەوە ئەورووپا و دادگه‌ییان بکەین، وا باشترە لەو شوێنەی لێی ده‌ستبه‌سه‌رن، دادگایی بکرێن. بە بڕوای ئێمە، گرنگە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەو ناوچەیەی کە لێی زیندانین، دادگه‌یەک دابمه‌زرێت و له‌وێ دادگه‌یی بکرێن.
نەمساش لە هه‌وڵی ئەوە دابوو کە ئەو چەتانەی داعش کە لای یه‌په‌گه ده‌ستبه‌سه‌رن، له دادگه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ دادگه‌یی بكرێن. وەزیری ناوخۆی نەمسا بۆ ئەو مەبەستە داواكاریی پێشكه‌شی یەکێتیی ئەورووپا كردبوو. تا ئێستا یەکێتیی ئەورووپاش وەڵامی ئەو داواکارییەی نه‌مسای نەداوەتەوە.
سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ لە مانگی شوباتی ئه‌مساڵ بانگەوازی كردبوو كه «ئەمه‌ریکا داوا لە ئیماراتی یەکگرتوو، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و هاوکارەکانی دیکەی ئەورووپای دەکات كه ئه‌و ٨٠٠ چه‌كداره‌ی داعش وەرگرنەوە کە لە سووریا دەستگیر کراون و دواتر دادگه‌ییان بکەن. جگە لەوە هیچ ئەلتەرناتیڤێکی دیکەمان نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئاوا ناچار ده‌بین کە ئازادیان بکەین.». ئه‌و كاته ئەڵمانیا و بەریتانیا وەڵامێكی نەرێنیی داواکارییەکەی تره‌مپیان دابوویه‌وه.
زیاتر لە ٢٨٠٠ چەتەی داعش لە لایەن یەکینە تایبەتییەکانی یەپەگەوە لە باکووری سووریا دەستگیر كراون. ٨٠٠ کەسیان هەڵگری ناسنامەی ٤٦ ده‌وڵه‌تی بیانین. به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوان. تا ئێستا تەنیا فەڕەنسا، ئەندەنوزیا، ڕووسیا، فاس و سوودان داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشیان كردووه.
s.m