سەردان بۆ وڵاتی ئەمریکا لە بەڕێوەبەرانی ڕژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان قەدەغەکرا

ئیدارەی واشنتۆن ڕایگەیاند، سەردان بۆ ولاتی ئەمریکا لە چەندین بەڕێوەبەری پایە بەرزی ڕژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان قەدەغە کراوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپۆ ڕایگەیاند، قەدە غەکردنەکە لەدژی بەڕێوەبەرانی ئێران و بنەماڵەکانیانە کە سوود لە دەرفەتەکانی ئەمریکا وەردەگرن. لەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەی کە بە ناوی پۆمپۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە: " بەڕێوەبەرانی ئێرانی و بنەماڵەکانیان لە سەرووی هەموویانەوە لە دەرفەتە پەروەردەییەکان، خۆشگوزەرانی و کەلتوریی و چەندین دەرفەتی دیکە سوودیان لە ئەمریکا وەرگرتووە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی، هاتنە ئەمریکای لە بەڕێوەبەرانی ئێران و کەسوکارەکانیان قەدەغە کردووە.

لە لێدوانەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەڕێوەبەرە دەستبژێرەکانی ئێران ماوەیەکی درێژ سوودیان لە 'دەرفەتەکانی کۆمەڵگەی ئازاد'ی ئەمریکا وەرگرتووە، بەڵام ئیتر ناتوانن سوود لەو دەرفەتانە وەرگرن. پۆمپۆ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران یەکێکە لەو وڵاتە سەرەکیانەی پشتیوانی تیرۆرزم دەکات.

ک-ش