سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا: پێویستە ئەردۆغان هێرشەکانی بۆ سوریا بوەستێنێت

دونالد توسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی داگیرکەری تورک رەجەب ئەردۆغان لەبارەی پەنابەران وتی: "توڕەکردنە و لەشوێنی خۆیدا نییە"، لە هەمان کاتدا پێویستە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێندرێت.

رۆژی ٥ شەممەی رابردوو ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئەوەی وت کە، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا دژی هێرشەکەی تورکیا بن بۆ سەر سوریا و ناوی داگیرکردنی لێ بنێن، ئەو پەنابەرە سوریانەی کە ژمارەیان ٣.٦ ملیۆن کەسە، دەینێرێت بۆ ئەوروپا.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاو کراوەتەوە، دۆنالد توسک رایگەیاندووە: "دەستێوەردانی سەربازی کێشەکان خراپتر دەکات، لەجیاتی ئەوەی باشتری بکات، زیانەکانی خەڵکی سڤێلیش زیاتر دەکات، هەڕەشە لەو پێشکەوتنانەش دەکات کە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لەدژی داعش دەستیپێکردووە".

ئەو لێدوانەی توسک لە میانە سەردانێکی هات بۆ کۆماری قوبرس و لەوێ رایگەیاند، ئەو هێرشە تاکلایەنەی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانییەکانی زۆری دروست کردووە و پێویبستە بوەستێندرێت" لەوبارەیەشەوە باسی مەترسی "کارەساتی مرۆیی"کرد، هەکات لەبارەی لێدوانەکانی ئەردۆغانیش وتی: "توڕەکردنەوە و شوێنی نییە".

ئەوەشی وت: "پێویستە تورکیا نیگەرە سەرەکییەکەمان تێبگات لەوەی رەفتارەکانی کارەساتێکی دیکەی مرۆیی دەخولقێنێت". هەروەها وتیشی "هیچکاتێک قەبولی ناکەین تورکیا پەنابەران وەکو چەکێک بەکاربهێنێت بۆ تووڕەکردنمان".

ک-ش