سەعد حەریری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە هۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانەوە گەیشتووەتە بنبەست ووتی: دەستلەکارکێشانەوەم ڕادەگەیێنم.

سەعد حەریری سەرۆکی حکومەتی لوبنان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە 'بیت وەسەت' ڕایگەیاند کە بەرەو کۆشکی بەعبەدا دەچێت بۆ ئەوەی دەست لەکار کێشانەوەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار بکات و وتی: "گەیشتمە بنەست، شۆکێکی گەورەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران، دەچمە کۆشکی بەعبەدا بۆ ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەم پێشەکەشی سەرۆک میشێل عۆن و گەل بکەم ".

هەروەها ئەوەشی وت: "بانگەوازیم بۆ هەموو خەڵکی لوبنان ئەوەیە، بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی ئاشتی لوبنان بخەنە پێش هەموو شتێکەوەو نەهێڵن ئابوورییەکەی بڕوخێت".

لە کۆتاییشدا وتی: "پۆستەکان دەڕۆن و دێن، ئەوەی گرنگە شکۆ و ئاشتی وڵاتە. کەسێک نییە گەورەتر لە وڵاتەکەی، خوا لوبنان بپارێزێت".

ز.ش