شاندی هەدەپە لەگەڵ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیداری کرد

شاندی هەدەپە لەگەڵ ماریجانا پاسکۆنوڤیچ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا دیدارێکی کرد.

شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە - HDP)، پێکهاتبوو لە هەریەک هۆشیار ئوزسۆی، فەلەکناس ئوجا و فایق یاگزی، لەگەڵ سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆ بوونەوە.

لە چاوپیکەوتنەکەدا بابەتەکانی؛ دۆخی شارەوانییەکانی کوردستان کە قەیومیان بەسەردا سەپێندراوە، هاوسەرۆکانی هەدەپە کە لە زیندانن، پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرە زیندانیکراوەکانیان هەڵسەنگاند. هەروەها چارەسەری پرسی کورد و ڕۆڵی ئۆجالان لە چارەسەرییەکەدا کەوتە ڕۆژەڤ.

دەستەی هەدەپە باسیان لە گوشارەکانی سەریان، کێشەی زیندانییە سیاسییەکان کە لە تورکیا ژمارەیان دەیان هەزار کەسە، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، تێڕوانینی ئەنقەرە لە پەیوەنییەکانی لەگەڵ تورکیا لە گەڵ بەرپرسیارانی کۆنسەی ئەوروپا وەبیر هێنرایەوە.

ک٠ش