شانۆگەری درۆی دانپێدانانەکان

دۆسیەی ئەو سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزە کوردانەی لە شتوتگارت دادگایی دەکرێن، وەکو زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی لێهاتووە. پارێزەران ڕایانگەیاند هەندێک بەڵگەیان ڕادەست ناکرێن و نیگەرانن لەوەی ئەو بەڵگانە لەناوببرێن.

لەو دۆسیەیەی شتوتگارد لەدژی سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزانی کورد هاتەگۆڕێ، چەندین بەڵگە بۆ پاراستنی پێویست نەدراونەتە پارێزەرانی کوردستانییەکان. لەناویان تۆماری لێکۆڵینەوەی دانپێدانەر هەیە کە لە ڕاستیدا بەهۆی ئەوەوە ئەو سیایەتمەدارانە دەستگیر کراون.

پارێزەران گومان دەکەن لەوەی هەندێک بەڵگە ون کرابن و یانیش شاردرابێتنەوە.

لێکۆڵینەوەی دانپێدانەر 'رێدڤان ئۆ.- Ridvan O.' کە بناغەی دۆسیەکەیە، بەڵام قەسەکانی دانپێدانەر لە دادگا تێکی نەکردوەتەوە. ڕێدڤان ئۆ، خۆی پێشنیازی بۆ پۆلیس کردووە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن مافی مانەوە لە ئەڵمانیا، دەبێتە دانپێدانەر. بەم شێوەیە ئەو کەسەی لە هۆلی دادگا نەناسی کە لە دانپێدانەکەدا بانگەشەی کردبوو کە ڕفاندویەتی. بەو حاڵەشەوە لە دانیشتنی پێنجەمی دۆسییەکەدا وتی، جگە لەو چەند کەسانەی ناوەکانی داوە، هیچ کەسی دیکە لە ڕووداوی ڕفاندنەکەدا نەبوون، بەڵام هەمان ڕۆژ و دوای چەند خولەکێک وتی، کەسانی دەمامکداریش هەبوون. درۆکەی لەوێش خۆی نەگەیاندە ئاسمانەکان، بە حساب ئەو کەسە دەمامکدارانە سەر بە ڕێکخسنی ئەوروپای تاک بوونە.

سیاسەتمەدارانی کورد، فەیسەڵ س، عەگید ک، ئەڤریم ئا و ئۆزکان ت دەستگیر کراون، بەشداری دادگاکە بوون. جیهان ئا کە دەستگیر نەکراوە، ئەویش لە دادگا ئامادە بوو. سیاسەتمەدارانی کورد کە پێنجشەممە و هەینی (دوێنێ) لە هۆلی زیندانی شتامهایم بەشداری دانیشتەکان بوون، بە کەلەپچەکراوی هێنرانە هۆڵەکە، بەڵام فەیسەڵ س، دەستەکانی لە پشتەوە کەلەپچە کرابوون و هێنایانە هۆڵەکە.

دۆسیەی دانپێدانانەکان لەکوێن؟

مارتن هێمنگ، پارێزەری فەیسەڵ س وتی، تێناگەین بۆچی قسەکانی ڕدڤان ئۆ لەناو دۆسیەکەدا نییە، تازە ئەوە هاتوەتەگۆری کە دانپێدانانەکەیان ونە.

ئانتۆنا ڤۆن دێر بیهرەنس، پارێزەری ئۆزکان ت-ێش وتی، زۆر بەڵگە کەمن، ئەوانە بۆ پاراستنی بریگرتەکانمان زۆر گرنگن.

فرانزسکا نەدەلمان، پارێزەری ئەڤرەم ئاتماجا-ش وەبیری هێنایەوە کە دانپێدانەر ڕدڤان لە دۆسیەکانی ساڵح ک و شەمسەددین ب قسەکانی بەتەواوی ناکۆکن و ویسیتی لێکۆڵینەوەکانی دانپێدانەر تۆمار بکرێت. بەڵام لەسەر ناڕەزایی دادوەر ئەو داواکارییە ڕەت کرایەوە.

مارتن هێمنگ ئەوەشی وت، هێشتا مافی هێنانی کەسانی پسپۆر بۆ دیاریکردنی ڕاستی و درۆی قسەکانی دانپێدانەریان هەیە.

دانپێدانەر خۆی دانیپێداناوە

دانپێدانەر ڕدڤان ئۆ، خۆی دانی بەوەدا ناوە بۆ ئەوەی زانیاری بداتە هەواڵگریی، چوەتە ناو کاروباری کوردان. دانپێنەکەر ڕدڤان ئۆ، کاتێک لە کەمپی پەنابەرانی ئاخن بووە، ویستویەتی پەیوەندی لەگەڵ پۆلیس و هەواڵگریی ئەڵمان دروست بکات. لەسەر ئەوە بردویانەتە فرۆشایم و خستویانەتە ناو کاروباری ڕێکخستنی کوردان.

ک-ش