شەپۆلی توندوتیژی لە مەکسیک بەردەوامە

لە هەرێمی مەکسیک ٧ تەرم لە ناو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا دۆزرانەوە.

بە پێی راگەیەنراوێکی دادگای ناوچەی ژالیسکۆ نزیک لە بەنداوێک، بە ٥٥٠ کیلۆمەتر نزیک لە باکوری رۆژئاوای مەکسیکۆی پایتەخت تەرمەکان لە ناو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا دۆزراونەتەوە.

راگەیاندنەکان ئاشکرایان کرد کە ٧ کەسەکە بە فیشەک کوژراون.

بە پێی راگەیاندنەکان لە مەکسیکا رۆژانە نزیکەی ١٠٠ کەس دەکوژرێن. بە پێی ئامارە فەرمییەکان، تەنها ساڵی رابردوودا لە مەکسیکا ٣٦ هەزار کەس کوژراون.

ز.ش