فه‌ڕه‌نسییه‌كان داوا له‌ سی پی تی ده‌كه‌ن له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌وڵ بدات

پشتیوانییه‌كان بۆ مانگرتوان كه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر ده‌بن.

ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتوانی شاری ستراسبۆرگ به‌دیمه‌ن په‌یامی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و پشتیوانییان له‌ چالاكانی مانگرتنه‌كه‌ كرد. هه‌روه‌ها داوایان له‌ كۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ (CPT) كرد ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.

ئه‌م پشتیوانییانه‌ دوای ئه‌وه‌ په‌ره‌یان سه‌ند كه‌ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له‌ فه‌ڕه‌نسا كه‌مپینێكی ده‌ستپێكرد بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی ڕای گشتی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری. له‌ په‌یامه‌كانیاندا فه‌ڕه‌نسییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، گۆشه‌گیركردنی زیندانییه‌ك، تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌. توركیا تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌كات.

ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یامه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن:

- گۆشه‌گیركردنی زیندانییه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌.

- گۆشه‌گیری نیشانه‌ی فاشیزم و زوڵمی ده‌وڵه‌ته‌.

- ڕژێمی توركی فاشیست زیندانییان گۆشه‌گیر ده‌كات.

- زیندانییانی سیاسی له‌ مانگرتن له‌ خواردندان.

- ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٨ ساڵه‌ گۆشه‌گیر كراوه‌. ٣ ساڵه‌ هه‌واڵی نازانرێت.

- پێویسته‌ كۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ (CPT)ی سه‌ر به‌ كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.

- سی پی تی كاری خۆت بكه‌، ڕێگری له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ بكه‌ و لای ئه‌شكه‌نجه‌كاران مه‌گره‌.

- سی پی تی ئه‌ركی خۆت جێبه‌جێ بكه‌، فاشیزم تێكبشكێنه‌، مرۆڤایه‌تی بژیه‌نه‌.

s.m