فڕۆکەیەک لە ئەتیوپیا کەوتە خوارەوە،تەواووی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی گەشتیاری بە ١٤٩ گەشتیار و ٨ کارمەندی فڕۆکەکە، کە لە پایتەختی ئەتیوپیاوە بەروە نایروبی پایتەختی کینیا دەچوو، لە ڕێگادا کەوتووەتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە جۆری بوئینگ ٧٧٧ بە ١٥٧ سەرنشینەوە کە ٨یان کارمەندی فڕۆکەکە بوون لە ئادیسابابای پایتەختی ئەتیوپیا هەستاوە بەروە نایروبی پایتەختی کینیا، و کاتژمێر ٨:٤٤ خولەک لە ڕاداردیارنەماوە و کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێ دووایین زانیارییەکان کە ئاژانسەکانی وڵاتی ئەتیوپیا بڵاویان کردووەتەوە، هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەست داوە، کە هاوڵاتی ٣٣ وڵاتی جیاوازن.

هێشتا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ڕووننەکراوەتەوە.