فەرانسا داوا دەکات کە داعشە فەرەنسییەکان لەوشوێنانەی کە دەستگیرکراون سزا بدرێن

فەرانسا جارێکی ترداوای ئەوە دەکات کە ئەوچەتانەی داعش کە لەلایەن قەسەدەوە دەستگیرکراون نەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. فەرانسا دەلێت' تیرۆریستانی داعش لەوشوێنانەی کە دەستگیرکراون دەبێت دادگایی بکرێن'.

فلۆرانس پارلی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرانسا لە دیمانەیەکدا لەگەل تەلەفیزیۆنی  BFMTV  وتی ئەوان لایەنگری ئەوەنین کە چەتەکانی داعش کە هاووڵاتی فەرانسان بگەڕێنرێنەوە بۆ فەرانسا.

پارلی دەربارەی ئەوچەتانەی داعش کە لەسووریا وعێراق دەستگیرکراون، وتی، " لەم بابەتەدا هەلوێستی فەرانسا ڕوونە. هیچ پلانێکمان نییە کە ئەوچەکدارانە بەگەڕێنەوە بۆ ولات و دەبێت لەوشوێنەی کە تاوانیان ئەنجامداوە دادگایی بکرێن و سزابدرێن."

وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرانسا ئەوەی خستەڕووکە لەناو ئەوهەزاران چەکدارانەی داعش کە قەسەدە دەستگیری کوردوون هاووڵاتی فەرانسی تێدایە  و وتی، لەو بوارەدا هەلوێستی فەرانسا ئاشکرایە.

پارلی لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی، " ئێمە ئەکەرباسی ئەو داعشانەبکەین کە بەدەستی کوردەکانەوە لەسووریا گیراون بکەین ، هیچ پلانێکمان نییە کە ئەوان بگەڕێنینەوە و دەبێت لەوێ سزابدرێن."

پارلی وتی، " ئەوکەسانە بە هەڵە نەچوونەتە سووریا وعێراق. بە ڕەزامەندی خۆیان چوونە. لەوی تاوانیان ئەنجامداوە و کاولکارییان کردووە و دەبێت لەوێشدا سزابدرێن."

ک٠ش