قەیرانی کەشوهەوا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ

کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان میشێل باچێلێت ڕایگەیاند، قەیرانی کەشوهەوا، کە بەهۆی گەرمای جیهانییەوە ڕووی دا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ.

میشێل باچێلێت لە ٤٢هەمین لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ قسەی کرد و لە ئاگرتێبەردانى دارستانەکانی ئەمازۆنەوە هەتا شەڕی ناوخۆ و چەندین بابەتی هەڵسەنگاند.

میشێل باچێلێت ڕایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر نەتەوەکان، لەسەر دامەزراوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری هەر دەوڵەتێک و مافەکانی مرۆڤی نەوەی ئێستا و داهاتووش دەکات. باچێلێت ئاماژەی بەوەشکرد، باهۆزی دۆریان، کە لە باهاما هەڵیکرد بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٥٠ کەس، ئەوەش ئەنجامێکی ئەو دۆخەیە.

باچلەیت ڕاشیگەیاند، وڵاتانی وەکو باهاما کە لە گرووپی بچووک پێکدێن، دەکەونە ژێر کاریگەریی قورسی گۆڕانی کەشوهەوا و ڕایگەیاند، خەڵکانی ئەو ناوچانە لەڕووی ئاو، تەندروستی، خواردن، کار و پەناگەوە دەکەونە دۆخێکی زەحمەت.

باچێلێت ئەوەشی ڕاگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا گەورەترین هەڕەشەیە لەدژی مافەکانی مرۆڤ.

باچێلێت سەرنجی ڕاکێشایە ئاگرتێبەردانی دارستانەکان لە ناوچەی ئەمازۆنی بەڕازیل و وتی: "سووتان لەو دارستانە باراناوییانە کارگەرییەکی مەترسیداری بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی هەیە، بەڵام زۆرترین کاریگەری دەکاتە سەر ژن، پیاو ومنداڵانی ئەو ناوچەیە".

باچێلێت بانگەوازی کرد بۆ بەرپرسانی پۆلیڤیا، پاراگوای و بەڕازیل، کە بۆ پێشگرتن لە تراژیدیاکانی داهاتوو، بەرنامەی درێژخایەن بۆ پاراستنی سروشت و ژینگە جێبەجێ بکەن.

ژ.ت