لافاو لەهیندستان ٦٣ قوربانی لێکەوتەوە
بە هۆی باران بارینی لەڕادەبەردەری سێ ڕۆژە لە و ڵاتی هیندستان لافاو هەستا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٦٣ کەس.
بە هۆی باران بارینی لەڕادەبەردەری سێ ڕۆژە لە و ڵاتی هیندستان لافاو هەستا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٦٣ کەس.
دەسەڵاتدارانی هیندستان ئاشکرایان کرد، لە ویلایەتی ئوتار پرادەش ٣٦ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ویلایەتی بهارێ ٢٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لە ویلایەتی گوجارات لە باشوری هیندستان باران بەشێوەیەکی نائاسایی و دژوار دەبارێت.
هۆشداریش دراوە لە ڕوودانی ئەگەری لافاوی زیاتر و دژوارتربوونی باران بارین لە چەند ڕۆژی داهاتوو.