لایەنگرانى سەربەخۆی لە سکۆتلەندا روویان لە زیادبوون کردووە

هاوکات لەگەڵ ئەوەى بەریتانیاى گەورە لە دژی مانەوەیە لە یەکێتیى ئەوروپا، لە سکۆتلەنداش لایەنگرانى سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەریتانیا روویان لە زیادبوون کردووە. بەپێى پێشبینییەکان دەنگی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیى لە سکۆتلەندا زیادیکردوە.

ساڵی ٢٠١٤ لە سکۆتلەند ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیى بەڕێوەچوو و ٥٥ لەسەد، لە دژی جیابوونەوە لە بەریتانیا دەنگیاندا، بەڵام ئێستا بەهۆی پرۆسەى جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا دەنگی سەربەخۆی لە سکۆتلەندا رووی لە زیادبوون کردووە.

مایکڵ ئاشکرۆفت بەڕێوەبەرى پێشووی حیزبی موحافزکارانى بەریتانیا رایگەیاند، بەپێى دوایین راپرسییەکان گەلی سکۆتلەند سەرنجییان چووەتە سەر سەربەخۆیى.

ئاشکرۆفت راشیگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ لە سکۆتلەند ریفراندۆ بۆ سەربەخۆیی بکرێت رێژەى ٤٦ لەسەد دەنگی "بەڵێ" بە سەربەخۆیى دەدەن. ئەگەر دەنگی ئەو کەسانە، کە هێشتا بڕیاریان نەداوە بەو بەدەنگانە زیاد بکرێت ئەوا رێژەى ئەو کەسانە کە پشتیوانى لە سەربەخۆیى دەکەن دەبێتە سەدا ٥٢.

بابەتى جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا گفتوگۆیەکى چڕی لەبارەى ئەوەوە پێشخست، کە بە جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا دەنگی سەربەخۆیى لە سکۆتلەندا زیاد دەکات. نیگەرانیى جیابوونەوەى سکۆتلەند لە بەریتانیا لە دواى ریفراندۆمی حوزەیرانى ٢٠١٦ی بەریتانیا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتیى ئەوروپا زۆرتر بووە.

گەلی سکۆتلەند لە دژی جیابوونەوەی بەریتانیایە لە یەکێتیى ئەوروپا لە ریفراندۆمەکەى ساڵی ٢٠١٦ دا زۆرترین دەنگی دژ بە جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا بە ریفراندۆمەکە دابوو.

ژ.ت