لینسی گراهام: پشت کردن لە کوردان شکۆی ئەمریکا لەکە داردەکات

سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگرهێزی ئەمریکا پشت لە کورد بکات شکۆی ئەمریکا لەکەداردەبێت.

لینسی گراهام سەرۆکی کۆمیتەی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەرباری بریاری پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە سنوری نیوان تورکیا و باکوری سووریا ڕیگیاند:" من ئاگادری وردە کاری بریارەکەی ترامپ نیم دەربارەی باکوری سوریا، هەوڵ دەدەم لە گەڵ مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوە  پێوەندی بگرم، دەربارەی ئەو بریارە وردەکاریەکان بزانم"

هەروها  لینسی گراهام وتیشی:" ئەگەرئەو بریارە ڕاست بێت ئەو کارەساتێک بە رێگاوەیە، دەرئەنجامی پاشکشەی هێزەکانی ئەمریکا بەواتای، سەرهەڵدانەوەی داعشە، ناچارکردنی کوردەکان بۆ ئەوەی ببنە هاوپەیمانی بەشارئەسەد، لە ناوچونی پەیوندی تورکیا لەگەڵ کۆنگریسی ئەمریکا و لە کەدار بوونی شکۆی ئەمریکا بە هۆی وازهێنان لە کورد.

هەروەها سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیران وتیشی؛ ئەگەر ئەو پرۆژەی ترامپ جێبەجێ ببێت، بریار نامەیەک دەبینە ئەنجوومەنی پیران، هەردوو پارتی دێموکرات و کۆماری لە دژی ترامپ بریار دەگەرین.

ک-ش