لە ئیتیۆپیا لە یەک ڕۆژدا ٣٥٣ ملیۆن دارچێندراوە

لە وڵاتی ئەتیۆپیا کە ماوەیەکی درێژە بە دەست وشکەساڵی و قات وقڕییەوە دەناڵێنێت، لە هەڵمەتێکدا بەدەسپێشخەری سەرۆک وەزیرانی ئەتیۆپیا ئابێی ئەحمەد، لەماوەی یەک ڕۆژدا ٣٥٣ملیۆن دار چێنرا.

کەمپەینی چاندنی دار کە بەدەسپیشخەری حکومەتی ئەتیۆپیا دەستیپێکرد و پلانی ئەوەیان هەیە کە هەتاکوو مانگی تەشرینی یەکەم/ خەزەڵوەر لە سەرتاسەری وڵاتدا ٤ملیاردار بچێنن. بەپێی ڕاگەیەنراوە فەرمییەکان تائیستا لە سەرتاسەری ئەتیۆپیادا ٣٥٣ملیۆن دار چێنراوە.

لەچوارچێوەی کەمپەینی چاندنی دارلە ئەتیۆپیادا وەک کارێکی ناوازە و پێوانەییدا هاووڵاتیان ٣٥٣ملیۆن داریان چاندووە.

لەساڵی ٢٠١٦ لە ولاتی هیندوستان ٥٠ ملیۆن شەتڵ چێنرا.

ک-ش