لە ئەرجەنتین هەژاری رێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند

لە ئەرجەنتین کە کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بە هۆی سیاسەتی سەرۆکی ڕاستڕەو ماریکۆ ماجری هەژاری ڕێژەی ٪٣٥ی تێپەڕاند.

بە پێی لێکۆلینەوەی ئینیستیتوی ئاماری نەتەوەیی (ئای ئێن دی ئی سی – INDEC) لە نیوەی ئەمساڵەوە هەژاری ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و ڕێژەی هەژاری ٪٤ زیاد بووە و گەیشتووەتە ٪٣٥.٤.

بە پێی ئاماری ئینیستیتوکە ١٠ ملیۆن و ١٥ هەزار کەس بە نانەسکی دەژین. ٤٤ ملیۆن کەس لە ئەرجەنتین دەژین و کاتێک ڕێژەی هەژاری بە ژمارەی دانیشتوان بەراورد دەکرێت، دەبینرێت لە ٤ کەس ٣ کەسیان هەژارن. لەو ڕێژەیە ٧٠٠ هەزار کەس خەڵکی خۆجێیی یە.

دوای قەیرانی قوڕسی ٢٠٠١ دۆخی ئەرجەنتین باش ببوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ جارێکیتر قەیڕانی ئابوری لەو وڵاتە سەریهەڵدایەوە.

ف.ق