لە بەرلین فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی چەپەکان.

ئۆفیسی پارتی چەپەکان لە ناوچەی Neustadt ی بەرلین بوو بە ئامانجی هێرشی گروپێکی فاشیست. لەم بارەیەشەوە وتەبێژی پارتەکە رایگەیاند، ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەریان، هەڕەشەیان لێکردوون و دروشمی فاشیزمی هیتلەریان لە ئۆفیسەکە نووسیوە.

گروپە فاشیستەکە لە پەیامەکەیاندا کەلەسەر تەختەیەک نووسیویانە، یەهوودییەکانیان بە ئامانج گرتووە و سیمبۆلی "88" یان کێشاوە کە سیمبولی هیتلەرە.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پارتی چەپەکان داوای تۆمار کرد، هێزەکانی پۆلیس دەستی بە لێکۆلینەوە کرد.

ئەمە دووهەم جارە کە ئۆفیسی پارتی چەپەکان لەو ناوچەیە دەبێتە ئامانجی هێرشی گروپە نەناسراوەکان.

پارتی چەپەکان بڕیاری داوە، بۆ ئەوەی وڵامی فاشیستەکان بداتەوە، رۆژی هەینی لە ناوەندی شارەکە گردبوونەوەیەک ساز بکات.

ز.ش