لە بەریتانیا لەناو بارهەڵگرێکدا تەرمی 39 کەس دۆزرانەوە

لە ناوچەی ئیسێخی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە ناو ئۆتۆمۆبیلێکی بارهەڵگردا تەرمی 39 کەس دۆزرانەوە.

پۆلیسی بریتانیا ڕایگەیاند، لە 19 ئەم مانگەدا ئەو ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرە لە بورگاریاوە لە بەندەری هۆلیهێد لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی بەریتانیاوە هاتووەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە.

شۆفێری بارهەڵگرەکە کە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی ئیرلەندای باکورە دەستگیر کراوە و لەبارەی ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیەکانیش پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند ناسنامەی قوربانیان ئاشکرا دەکرێت بەڵام کاتێکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی ئەم کارە تەواو بکەن و ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیەکانر. لەم بارەیەوە لێکۆلینەوەی پۆلیس بەردەوامە.

بەپێی هەواڵەکان 38 کەسیان بەتەمەنن و یەکێکیان منداڵە

 وەزیرێکی حکومەتی بەریتانیا بە ناوی براندۆن لۆییس لە تویتێکدا لەبارەی رووداوەکەوە نوسیویەتی (تراژێدیا) و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیان کردووە.

ف.ق