لە بەنگلادش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ۷۰ کەس گیانیان لەدەست دا.
لەشاری داکای بەنگلادش لە هەمبارێکی ماددە کیمیاویەکان ئاگر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ۷۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسیش بریندار بوون.
لەشاری داکای بەنگلادش لە هەمبارێکی ماددە کیمیاویەکان ئاگر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ۷۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسیش بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو، لە شاری داکای پایتەختی بەنگلادش، شەوی لە هەمبارێکی ماددە کیمیاویەکان ئاگر کەوتووەتەوە. زانرا ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خانو و بەرەی هاوڵاتیانیشی گرتووەتەوە و لە ئاکامی ئەوەشدا ۷۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسیش بریندار بوون، کە برینی زۆرێکیان سەخت ڕاگەیەندراوە.
ساڵی ۲۰۱۰ش، لە باڵەخانەیەک کە ماددەی کیمیاوی تێدا ببوو، ئاگرێکێ هاوشێوە کەوتبوویەوە و ۱۲۰ کەس ژیانیان لەدەستدا بوو و دەیانی دیکەش بریندا ببوون.
هـ.هـ