لە فاس چالاکی بۆ ئازادی ژن و میدیا

لە فاس کە ڕۆژ بە ڕۆژ مافی ژنان کەمدەکرێتەوە، بە درووشمی "ئازادی لە دۆخێکی مەترسیداردایە، میدیا لە دۆخێکی مەترسیداردایە" چالاکیەک ئەنجامدرا.

سیاسەتی حکومەتی هاوپەیمانی لەدژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ قوڕستر دەبێت.

لە فاس ڕۆژنامەنووس هاجەر ڕایسوونی بە تاوانی لەباربردنی منداڵەکەی بە ڕێگەیەکی نایاسایی سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا. لەدژی ئەو بڕیارە لە ڕاباتی پایتەختی فاس چالاکیەک ئەنجامدرا. ژنانی فێمینیست و ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەبەردەم باڵەخانەی پارلەمان کۆبوونەوە و فشار و سزاکانی حکومەتی فاسیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا سزای ڕایسوونی و پزیشکی و یاریدەدەرانی شەرمەزار کرا. هەروەها یاساکانی ئەم دواییە کە ڕێگری لە کاری میدیایی و ڕۆژنامەگەری دەکات، شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا راگەیەندرا، پارتە دەسەڵاتدارەکان دەیانەوێت لە رێگەی یاساوە، میدیای ئازاد تیرۆریزە بکەن و تۆڵەیان لێبکەنەوە.

ف.ق