لە فەڕەنسا ٤ کەس بە هۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی جۆتە دزوری فەڕەنسا کۆتایی هەفتە ٤ کەس بە هۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستدا.

لە شاری ڤار بە هۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. لە هەمان هەرێم لە موی و کاباسی دوو تەرمی تر دۆزرانەوە. هەروەها باس لەوە دەکرێت، کەسێکی ٧٠ ساڵ ونبووە.

باران و بای زۆر لە شارەکانی ئالپس – ماریتیمس و ڤار بوونەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی گەورەی دەریا.

ڕووبار و چەمەکان پڕ بوونەتەوە و لە شاری ڤار نزیکەی مانگێکە بارانبارین بەردەوامە.

ف.ق