لە ماڵی دیکتاتۆرەکەی پاراگوای دا ئێسک و پروسکی ٤ کەس دۆزرانەوە

لە پاراگوای لە ماڵی ئالفرێدۆ سترۆسنەری دیکتاتۆردا ئێسک و پروسکی ٤ کەس دۆزرانەوە.

لە ماڵی سترۆسنەر دەست بە ڵێکۆلینەوە لەبارەی ئاشكراکردنی ناسنامەی کوژراوەکان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرانەکراوە ئایا مێژووی کوشتنی ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی رژێمی دیکتاتۆری لە ساڵەکانی ١٩٥٤-٨٩ یان نا.

بەهۆی ئەوەی ئێسک و پروسکەکان لە ژێر چیمەنتۆی سەرشۆری ماڵەکەدا دۆزراونەتەوە پێشبینی دەکرێت مێژووی شاردنەوەی تەرمەکان زۆر دوور نەبێت.

ماریا ستیڵ کاجێرێس سەرۆکی مۆزەخانەی (بیر) لەبارەی بابەتەکەوە ڕایگەیاند، گرنگە ئاشکرابکرێت، پەیوەندیی ئێسک و پروسکەکان بە سەردەمی ڕژێمی پێشووە هەیە یان نا و وتی، "نە تەنها کوژراوەکان نا، بەڵکو بنەماڵە و کۆمەڵگاش قوربانین. تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە و تا تەرمی قوربانییەکان نەدۆزرێنەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکرێت تاوانەکە هەردەمێنێت".

لەساڵی ١٩٥٤ ئالفرێدۆ سترۆسنەر بە کودەتایەکی سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست و ٣٥ ساڵ لەسەر دەسەلات مایەوە. لەسەردەمی کودەتادا ٤٢٣ کەس کوژران و بێسەروشوێنکران.

لە ساڵی ١٩٩٢ لێکۆڵینەوە لەسەر ٧٠٠ هەزار بەڵگە ئەنجامدرا و دەرکەوت ڕژێمەکەی سترۆسنەر ١٨ هەزار و ٧٢٢ کەسی ئیشکەنجەکردووە و ٣ هەزار و ٤٧٠ کەسیشی نەفیکردووە. لە قوربانیەکانی ڕژێمی (دیکتا) بە تەنها تەرمی ٣٧ کەس دۆزراونەتەوە.

ژ.ت