لە مۆسکۆ زیاتر لە هەزار کەس دەستگیرکران
لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئازاد خۆپیشاندانێک رێکخرا، بەڵام پۆلیسی بە توندی هێرشیان کردە خۆپیشاندانەکە و زیاتر لە هەزار کەسی دەستگیرکرد.
لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئازاد خۆپیشاندانێک رێکخرا، بەڵام پۆلیسی بە توندی هێرشیان کردە خۆپیشاندانەکە و زیاتر لە هەزار کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی مۆسکۆ رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەدا هەزار و ٧٤ کەس دەستگیرکراون.
چالاکیى ناڕەزایەتى لە بەردەم بینای شارەوانیى مۆمسکۆ رێکخرا. ئۆپۆزسیۆن لە دژی رەتکردنەوەى پاڵێوراوی "سەربەخۆ" بۆ هەڵبژاردنى خۆجێى (شارەوانی) لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ١٧ی خەرمانان خۆپیشاندانى رێکخست.
ئاماژە بەوە دەکرێت، هەڵبژاردنەکە بۆ پاڵێوراوانی لایەنگری دەسەڵات هەڵبژاردنێکى قورس دەبێت.
چالاکوانێکى تەمەن ٦٨ ساڵ بە ئاژانسى هەواڵی فەرەنسا (AFP)ی رایگەیاند "لە هەموو تەمەنمدا ترسا بووم، بەڵام ئیدی بەسە. ئەگەر ئێمە لە ماڵەکانى خۆماندا بمێنینەوە هیچ شتێک ناگۆڕێت".
رێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیى نیگەرانیى خۆی لە رووداوەکە و دەستگیرکردنەکان دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ئەو کارەى پۆلیس و دەوڵەت بۆ چاوترسێنکردنى ئۆپۆزسیۆنە.
ر.م