لە هێرشێکی چەکداریدا لە نیوزلاند ٤٩ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشی چەکداری کەسێکی تەمەن ٢٨سالانەوە بۆ سەر ٢ مزگەوت ٤٩کەس کوژران.

ئەمڕۆ لە شاری کرایست چرچ لە نێوزلاند لە کاتی نوێژی هەینی هێرش کرایە سەر دوو مزگەوت، لەئەنجامی ئەو هێرشانە کە بە چەکی سوک ئەنجامدراوە، ٤٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

جاسیندا ئاردرێن سەرۆک وەزیرانی نیوزلاند دوابەدوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە لە هێرش و تەقە بۆسەر٢ مزگەوت لە کرایست چرچ ٤٩ کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

پێش قسەکانی جاسیندا ئاردرێن، فەرماندەی پۆلیسی نیوزلاند لە لێدوانێک بۆ میدیاکانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندبوو کە سێ پیاو و ژنێک بە تۆمەتی پەیوەندی بە هێرشەکەوە دەستگیرکراون.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە مزگەوتەکانی بەناوی مزگەوتی نور، هێلەکی  گولـلەنەبڕی لەبەر بووە و بە چەکێکی سوک هاتووەتە مزگەوتەکەوە و دەستڕێژی گولـلەی لە نوێژکەران کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێرشبەرەی کە ساتی هێرشەکەی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە ناوی "برینتوت تارانت "ه و خەڵکی ئوستورالیایە، تەمەنی ٢٨ ساڵە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئوستورالیە و دایک و باوکیشی بە ڕەچەڵەک بەریتانیایین.

برینتوت تارانت، لە هەژماری خۆی لە تویتەر و فەیسبوک دەیان پۆستی دژ بە پەنابەرانی موسوڵمان کردووە، بیروبارەوەڕەکانی خۆی لە نوسراوێکی ٩٤ پەڕەییدا بڵاوکردووەتەوە، نوسیویەتی ئەو کارانەی دەیکەم بۆ ئەوەی ترس لە ناو ئەو پەنابەرانە بڵاوبێتەوە چیتر نەیەنە وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەوە.

ک-ش