لە ١ی ئەیاردا پاریس یەکپارچە ئاگرە

لە وڵاتی فەڕەنسا لە کاتێکدا كە بێزاریی کۆمەڵایەتی زۆربووە، سه‌ندیكا، پارتییە سیاسییەکان، ئێلەگزەرد، ژینگەپارێز، ئانارشیست وئەو رێکخراوانەی كە نوێنەری به‌شێكی مه‌زنی کۆمەڵگەی خۆیان دەکەن، رزاونەتە سەر شەقامەکان.

لە پاریس کە چەندین مانگە چالاكی ئێلەگزەردەکان بەردەوامە، بە بێزارییەکی کۆمەڵایەتییەوە ١ی ئایارده‌ستپێکرا.

حكومه‌ت دیسان بە ڕێوشوێنی قەدەغەکردن وەڵامی دایەوە، چالاكییەکانی ١ی ئایار، لە ژمارەیەک شار قەدەغە کران، لە لیۆن، کان، هاوته‌-گارۆنه‌یی بە تەواوی قەدەغە کرا، لە هەندێک ناوچەش، بۆ چەند کاتژمێرێک قەدەغە کرا.

سەرەتا حكوومه‌ت بە (جل ڕەشەکان) پێشگریی کرد لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانەکەی ١ی ئایار، ئەویش لە ترسی ئەوەی کە نەوەک کۆمەڵە ئەنارشستییەکان بڕژێنە ناو شەقام و کۆڵانەکان، هەربۆیە ته‌نیا لە پاریس، ٧٤٠٠ پۆلیس خرانە ئامادەباشییەوە، دەوترێت کە لە پاریس هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەستبەسەر کراون، بەرپرسان دەڵێن پێدەچێت نزیکەی ٢ هەزار چالاکوانی ڕادیکاڵ بخزێنە ناو خۆپیشاندەران.

داوا دەکرێت کە (پاریس بکەنە پایتەختی ڕاپەڕینی گلۆباڵ)

پار، لە کاتی ڕێپێوانی یەکی ئایاردا، پۆلیسە جلڕەشەکان، هێرشیان کردبووە سەر مەکدۆناڵد.

لە گه‌ڵ سه‌ندیكا و حزبە سیاسییەکان، ئێلەگزەردیش ئەم یەکی ئایارە لە شەقام و کۆڵانەکان بڵاو دەبنەوە، ئێلەگزەردەکان، رۆژی شەممەی ڕابردوو ٢٧ی نیسان، جارێکی دیکە لە سەرتاسەری فەڕەنسا ڕژابوونە ناو شەقامەکان، دەگوترێت کە ئەو ئێلەگزەردانەی کە ئەم ١ی ئایارە ڕژاونەتە ناو شەقامەکان، لەوانەن کە هەرە رادیکاڵن، پێشتریش، کۆمەڵە ئانارشیستەکان داوایان کردبوو کە لە یەکی ئایاردا پاریس بکەنە پایتەختی ڕاپەڕینی گلوباڵ.

لە هه‌موو شوێنێک چالاكی

هەروەها بەرپرسان لە پاریس، زۆرێک لەو کارخانەیانەیان داخست کە کەوتبوونە سەر ڕێگەی ڕێپێوانەکە، لە پاریس بە درێژایی ئەمڕۆ، نزیکەی ٣٠ وێستگەی میترۆ دادەخرێن.

لە سەرتاسەری فەڕەنسا، سەندیکاکان لە سەدان شوێن چالاکیان ڕێکخست، CGT،Force ، FO،  FS، سەندیکای خوێندکارانی ئامادەیی سەندیکای خوێندکارانی زانکۆ UNEF داوایان کرد کە لە سەرتاسەری وڵات چالاکی بکرێن.

بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا، پێشبینی دەکرێت کە ١١٥ هەزار کەس بڕژێنە سەر شەقامەکان، تەنیا لە پاریس ٢٥ تا ٣٥ هەزار کەس بەشداری چالاکییەکان دەکەن.

ک-ش