لە چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەکەیدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا
لە رۆژهەڵاتى چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیکەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا.
لە رۆژهەڵاتى چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیکەدا ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا.
ئاگرکەوتنەوەکە دوێنێ یەکشەممە لە ویلایەتى ژەجیناگ روویداوە. بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە کارگەی کۆمپانیای روقی شایۆنگ پین و بەپێى وتەى بەرپرسانى ناوچەکە ١٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣ کەسیش بریندار بوون و ٨ کەسیش رزگار کراون.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کۆماری گەلی چین لە ئامادەکاریدایە بۆ یادی ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنى کۆمارەکەیان.
بەرپرسان داوایان لە میدیاکان کردووە پێش پیرۆزباییەکانى ١ی تشرینی یەکەم / ٩ی رەزبەر هەواڵی ناخۆش و خراپ بڵاو نەکەنەوە و قورسایى بخەنە سەر "ئینرجی و وزەی چین".
لەبەر ئەوەش میدیاکانى چین رووداوی هاتوچۆی رۆژی شەممەى رابردوویان لە رۆژهەڵاتى وڵاتەکەیان نەکردە رۆژەڤ، کە بەو هۆیەوە ٣٦ کەس گیانیان لە دەستدا بوو.
لە چین رووداو لە کاتى کارکردن لە کەرتی بن پیشەسازیدا زۆر جار روودەدات. لە مانگی ئادار لە ویلایەتى جیانگوس لە رۆژهەڵاتى چین بەهۆی رووداوی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکى کیمیایى دا ٧٨ کەس گیانیان لە دەستدابوو. دواى ٤ مانگ لەو رووداوە، جارێکیتر تەقینەوە لە کارگەیەکی غاز روویدا و بەو هۆیەوە ١٥ کەسی تر گیانیان لە دەستدا.
ژ.ت