لە کاتی کۆبوونەوەى کەش و هەوادا پۆستەری "تورکیا – داعش" بە نیویۆرک دا سوڕێنرایەوە

لە کاتی کۆبوونەوەى باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەى کەش و هەواوە، بە پۆستەرێکى گەڕۆک سەرنجەکان راکێشرانە سەر هاوکاریى نێوان تورکیا و چەتەکانى داعش.

پۆستەرە گەڕۆکەکە لە چوارچێوەی پرۆژەى لێکۆڵینەوەى تورکیا – داعش (sponsoriya Turkey-ISIS Research Project) لە نیویۆرکدا سوڕێنرایەوە. لەسەر پۆستەرکە نووسراوە "رجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک بەخێر نەیەیت بۆ ئەمریکا".

پۆستەرەکە وێنەیەکى گەورەى ئەردۆغانی لەسەرە ئەو ئەوەشی لەسەر نووسراوە "ئەردۆغان باوکی تیرۆریستە جیهادییەکان، بەخێر نەیت بۆ ئەمریکا".

پۆستەرەکە لە کاتی کۆبوونەوەى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کەش و هەوا، کە ئەردۆغانیش تیادا بەشدارە بە شاری نیویۆرک دا سوڕێنرایەوە.

ژ.ت