لە کالیفۆرنیا ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە: بە دەیان هەزار کەس گواسترانەوە

لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ٩ هەزار هکتار زەویی سووتا، نزیکەی ٥٠ هەزار کەسیش بە ناچاری ماڵ و حالیان بەجێهێشت.

لە ناوچەی سانتا کلاریتای شاری لۆس ئەنجلس ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاگر کەوتەوە و بە دەیان هەزار کەس لە مەترسیدان. بە هۆی گەرمای زیاتر لە ٣٠ پلە و ڕیژەی کەمی شێ زەنگی مەترسی لێدرا. بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بە هەزاران هێکتار پووش و داراستان لەناوچوون.

لە سان فرانسیسکۆش ئاگر کەوتەوە و زیانی زۆری لەدوای خۆی هێنا. بە هۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە پەرەی سەند و تا ئێستا ٩ هەزار هکتار سووتاوە. بە تەنها لە سان فرانسیسکۆ ٥٠ ماڵ سووتان.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە شاری پارادیسی کالفۆرنیا ئاگر کەوتەوە و ٨٦ کەس گیانیان لە دەست دا و بە دەیان هەزار کەسیش ماڵەکانیان بەجێهێشت.

ف.ق